Accessibility links

هەردوو سەرۆکی ئۆکرانیا و ئێران تاوتوێی لێکۆڵینەوەکان دەکەن سەبارەت بە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە


ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ئاماژەی بەوەدا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا تاوتوێی لێکۆڵینەوەکانیان کردووە سەبارەت بە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە تاران.

ئۆفیسەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " حەسەن ڕۆحانی جەختی لەوە کردۆتەوە ئێران هەموو زانیارییە پێویستەکان بۆ کۆمەڵێک شارەزای ئۆکرانی دەخاتەڕوو."

بەپێی یاسای هاتوچۆی ئاسمانی نێودەوڵەتی، ئێران بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی کەوتنەخوارەوی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی بۆینگی ئۆکرانی لە تاران، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

فرۆکەکە بە ماوەیەکی کورت دوای هەستانی لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتە خوارەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG