Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووەوە 13 کەس لە هەرێمی دنیپرۆپیترۆڤسک کوژران


نیکۆپۆل، ئۆکرانیا
نیکۆپۆل، ئۆکرانیا

فەرمانڕەوای هەرێمی دنیپرۆپیترۆڤسک ڤالێنتین ڕێزینچینکۆ دەڵێت بەهۆی بۆردومانەکانی شەوی ڕابردووەوە بۆ سەر هەرێمی دنیپرۆپیترۆڤسکی ناوەڕاستی ئۆکرانیا لانیکەم 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.

گوتیشی زیاتر لە 20 بینا لە مارگانێتس زیانییان بەرکەوتووە، مارگانێتس شارێکە دەکەوێتە ئەوبەری ڕووباری دنیپرۆوە و بەرامبەریشی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژایە کە ڕووسیا داگیریکردووە.

ڕێزنیچینکۆ وتی هێرشەکە زیانی بە هێڵەکانی کارەبا گەیاندووە و بووەتە هۆی پچڕانی کارەبای هەزاران کەس. هێرشەکە زیانی بە هۆتێلێک و دوو قوتابخانە و هۆڵێکی کۆنسێرت و بینای سەرەکی ئەنجومەن و بیناکانی دیکەی بەڕێوبەرایەتی شارەکە گەیاندووە.

ڕووسیا ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج و هێرشەکانی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودەبات.

سەرەتا ڕێزنیچینکۆ وتی 21 قوربانی هەبوون، 11 کەسییان لە ناوچەی نیکۆپۆڵ و 10 کەسی دیکەیان لە شاری مارگانێتس کوژراون، بەڵام لە پەیامێکدا لە تێلیگرام وتی کۆی گشتی قوربانییەکان 11 کەس بوون.

دواتریش گوتی دوو کەسی دیکە بەهۆی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG