Accessibility links

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا مەشقی سەربازیی ئەنجام دەدات


فڕۆکەی جەنگی سو-27ی ئۆکرانیا
فڕۆکەی جەنگی سو-27ی ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا وتی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە مەشقی سەربازیی ئەنجامداوە، یەکێک لە مەشقەکان ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بووە بۆ سەر شوێنی مەشقەکان لە باکووری وڵاتەکە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی وەکو بەشێک لە مەشقەکان، فڕۆکە هێرشبەرەکانی سو-24 ئێم و سو-25 لەژێر پاراستنی فڕۆکە جەنگیەکانی میگ-29 و سو-27 دا بەسەر دەریای ڕەشەوە هێرشی ئاسمانیان کردۆتەسەر کۆمەڵێک ئامانج لەسەر زەوی و ئاسمانیشدا.

لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا و نیگەرانیەکان لەسەر جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕوسیا لەنزیک سنوورەکانی ئەو وڵاتە، ئۆکرانیا مەشقە سەربازییەکانی چڕتر کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG