Accessibility links

سەرۆکی تونس سەرۆک وەزیری وڵاتەکە دووردەخاتەوە و کارەکانی پەرلەمان ڕادەگرێت


سەرۆکی تونس قەیس سەعید
سەرۆکی تونس قەیس سەعید

سەرۆکی تونس قەیس سەعید وتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستۆتەوە و کارەکانی پەرلەمانی ڕاگرتووە، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییە سیاسییەکانی وڵاتەکەدا و دوای ئەوەی لە شارەکانی وڵاتەکە خۆپیشاندان بەڕێوەچوون.

سەرۆکی تونس وتی بە یارمەتی سەرۆک وەزیری نوێ سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکار لە وڵاتەکەدا دەگرێتەدەست، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 دا دەسەڵاتەکان لە نێوان سەرۆک وەزیر و سەرۆکی وڵات و پەرلەماندا دابەشکران.

سەرۆکی تونس لە بەیاننامەیەکدا وتی " نەماندەویست ئەم ڕێوشوێنانە بگرینەبەر سەرەڕای ئەوەی دەستوور ڕێگەی پێداوین، بەڵام لە بەرامبەریشدا زۆرێک دووڕوو و زۆردارن و مافەکانی گەل پێشێل دەکەن."

وتیشی " هۆشیاری دەدەمە زۆرێک لەوانەی دەیانەوێت پەنا ببەنە بەر چەک، هەر کەسێک فیشەک بتەقێنێت هێزە چەکدارەکان بە فیشەک وەڵامی دەدەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG