بەرپرسانی تایوان دەڵێن بومەلەرزەیەکی بەهێز لە تایوانی داوە، باڵەخانەکانی تایپێی پایتەخت و زۆرینەی باکووری دورگەکەی هەژاندووە، بەڵام هیچ هەواڵێک نەبوون لەسەر کەوتنەوەی زیانی گەورە.
ئاماری جیۆلۆجی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا بومەلەرزەکە بە گوڕی 6.2 بووە، وتەبێژی دەزگای کەش و هەوای ناوەندی تایوان وتی بومەلەرزەکە بە گوڕی 6.0 بووە. زۆرترین کاریگەریی بومەلەرزەکە لە تایپێی و ناوچەکانی ییلان هەستی پێکراوە.
کەناڵێکی ناوخۆیی تایوان لە ماوەی بومەلەرزەکەدا ڤیدیۆیەکی پەخش کرد کە لە ژووری هەواڵەکانیدا تەلەفیزیۆنەکان و گڵۆپەکان دەلەرێنەوە.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا