شه‌ری ناوخۆی سوریا که ئێسته ڕاسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ چه‌ندین وڵاتی تریشی تێوه تڵاوه، به‌رده‌وامه و روژله گه‌ڵ روژیش ئاڵ و گۆری تێدا دروست ده‌بێت و ئاڵۆزیه‌که‌ی زیاتر ده‌بێت. دوای روسیا که نزیک به دوو مانگ له‌مه‌و پێش، ئۆپراسیونی ئاسمانی دژی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌دی ده‌ست پێ‌کرد، ئێستا و دوای هێرشه ترۆریستیه‌که‌ی پاریس، فه‌رانسه‌ش هێرشه‌کانی دژی بنکه‌کانی داعێشی توندتر کردوه‌ته‌وه و ئاڵمانیاش ده‌ڵێت پشتگریه‌کی دراوی پته‌وتر ئاراسته‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی به ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
له هه‌مان کاتدا تورکیا که ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له شه‌ری دژی داعێش یارمه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی کردوه، ئێمرو ڕایگه‌یاند که فڕۆکه‌یه‌کی له‌شکه‌ری روسیای کردوه‌ته ئامانج و خستویه‌تیه خواره‌وه چون سنوری ئاسمانی تورکیای به‌زاندوه. روسیا ئه‌و‌ه‌ی که فروکه‌ی ئه‌م وڵاته ئاسمانی تورکیای دابه‌زانبێت ره‌د ده‌کاته‌وه و وڵادیمیر پوتین ده‌ڵێت له کاتێکدا ئێمه خه‌ریکی شه‌ر دژی ترۆریسته‌کانین، تورکیا له پشته‌وه خه‌نجه‌ری لێ داین.
ئایا خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی روسی له لایه‌ن تورکیاوه ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌رینی له سه‌ر هاوکاری ئه‌منی روسیا و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا له ئاسمانی سوریادا هه‌بێت؟ ئه‌م روداوه تا چه‌ندهه‌وڵی فرانسوا ئولاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسا بۆ رێک خستنی هاوپه‌یمانیه‌کی به هێزتر دژی داعێش دژوار ده‌کاته‌وه؟ ئایا له کورت ماوه‌دا داعێش ئه‌وه‌نده لاواز ده‌بێت که ئێتر نه‌توانێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌و وڵاتانی تر دروست بکات؟
به‌رێز عه‌مار گوڵی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ماڵپه‌ری ان‌ان‌اس ڕۆژ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که سنوره‌کانی داعێش له داهاتوی نزیکدا له‌وه‌ی که ئێسته هه‌یه هێنده چکوڵه‌تر نابێت و شه‌ر دژی داعێش به‌و زوانه سه‌رکه‌وتو نابێت.