دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕوسی وتی ژێرئاوگەرێکی ڕوسی سەرکەوتووانە موشەکێکی کالیبەری کروزی لە دەریای ژاپۆنەوە هەڵداوە بۆ ئامانجێک لە دووری زیاتر لە 1000 کیلۆمەترەوە، ئامانجەکە لە سەر شوێنی مەشقەکان بووە لە کەنارەکانی ڕوسیا.
دەزگاکە لە زاری هێزی دەریایی ڕوسیاوە بڵاویکردەوە کەشتی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگیەکانیش بەشدارییان لە مەشقەکەدا کردووە.
جێی ئاماژەیە ژاپۆن بانگەشەی ئەوە دەکات دورگەکانی کوریل لە نزیک دەریای ئۆکۆتسک بەشێکە لە خاکەکەی خۆی، بەڵام لە جەنگی جیهانی دووەمدا یەکێتی سۆڤیەت ئەو دورگانەی داگیرکرد و تاوەکو ئێستاش لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیادان.
ئەو ناکۆکییەی نێوانیان لەسەر دورگەکان، هۆکاری ئەوەیە تاوەکو ئێستا ئەو دوو وڵاتە پەیماننامەیەکی فەڕمی ئاشتی لە نێوانیاندا واژۆ نەکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز