وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەپاندنی سزای بەسەر 63 بەرپرس و ڕۆژنامەنووس و پڕۆفیسۆری ژاپۆنیدا ڕاگەیاند.
لیستەکە سەرۆک وەزیری ژاپۆن فومیۆ کیشیدا و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن یۆشیماسا هایاشی و وەزیری بەرگری ژاپۆن نۆبۆ کیشی و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
وەزارەتەکە وتی سزاکان گەشتی ئەو بەرپرسانە بۆ ڕووسیا قەدەغە دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ڕووسیا گەشتی 63 ژاپۆنی بە سەرۆک وەزیریشەوە بۆ وڵاتەکە قەدەغە دەکات
