Accessibility links

مەحمود عەباس: فەڵەستینیەکان نیگەرانی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات نین


سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس
سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس

سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس دەڵێت فەڵەستینیەکان نیگەران نین سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و ڕێکەوتنەکەی بە " بێ مانا " ناودێرکرد.

لە یەکەمین لێدوانیدا دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ڕێکەوتنەکەی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕات ئاشکرا کرا، عەباس ئیماڕاتی تۆمەتبار کرد بەوەی دەستبەرداری فەڵەستینیەکان بووە.

سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس لە دەستپێکی کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی فەڵەستیندا کە هەریەک لە بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بەشدارییان تێدا کرد وتی " ئێمە نیگەرانی ئەوە نین لێرە و لەوێ چی بێ ماناییەک ڕوودەدات، بەتایبەتی ئەمەی لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا ڕوویدا کاتێک ڕێکەوتنی سێ قۆڵی نێوان ئیماڕات و ئیسڕائیل و ئەمەریکا ڕاگەیەندرا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG