Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە لقێکی بانکی پاکستان لانی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا


پۆلیس وتی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە لقێکی بانکی کاراچی کە لەسەر سیستمێکی ئاوەڕۆ دروستکراوە لە ناوچەی پیشەسازی شارەکە، لانی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکە برینداربوون.

بەرپرسێکی باڵای پۆلیس وتی هۆکاری تەقینەوەکە کە لە گەورەترین لقی بانکی پاکستان، بانکی حەبیب ڕوویدا، پێدەچێت دزەکردنی گاز بووبێت.

ئەفسەری باڵای پۆلیسی پاکستان سەرفراز نەواز بە ڕۆژنامەنووسانی وت " تیمەکانی تەقەمەنی کاردەکەن تاوەکو بزانن هۆکاری تەقینەوەکە بەدیاریکراوی چی بووە، بەڵام بیناکە لەسەر سیستمی ئاوەڕۆ دروستکراوە و پێدەچێت هۆکارەکەی دزەکردنی گاز بووبێت."

بەنزینخانەیەک کە کەوتۆتە نزیک بانکەکەوە لە ناوچەی پیشەسازی سیندو و ئەو ئوتومبێلانەشی لەو نزیکانە وەستابوون، زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.

گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدخەن زەوی بانکەکە بەتەواوەتی درزی بردووە و شیشەکانی ناو زەوییەکە چەمیونەتەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG