Accessibility links

خۆپیشاندەرانی لوبنان کۆمەڵێک ڕێگای سەرەکی دادەخەن


خۆپیشاندەرانی لوبنان کۆمەڵێک ڕێگای سەرەکیان لە ژمارەیەک لە ناوچەکانی لوبنان داخست، ئەمەش لە سێیەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا دژی ئەو قەیرانە ئابوورییەی ڕووی لە وڵاتەکە کردووە.

ڕۆژی سێشەممە دوای دابەزینی نرخی دراوی لوبنان بۆ ئاستێکی پێوانەیی نوێ، خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکە دەستیپێکردەوە و هاوڵاتیانی وڵاتەکەی توڕەتر کرد لەو قەیرانە ئابوورییەی ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بۆتەوە.

لە ساڵی 2019 ەوە قەیرانی ئابووری لوبنان بۆتە هۆی نەمانی هەلی کار لە وڵاتەکە و زیادبوونی هەژاری تیایدا.

ئێوارەی پێنجشەممە خۆپیشاندەران تایەی ئوتومبێلەکانیان سوتاند تاوەکو ڕێگای چوونە دەرەوە لە بەیروتی پایتەخت لە جل دیب و فرن شباک بگرن، هەروەها ڕێگا سەرەکیەکانی ناوچەی زوقی باکووری پایتەختیشیان گرتووە، ئەمەش بووە هۆی کەوتنەوەی گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و ئەو شۆفێرانەدا کە دەیانویست بەو ڕێگایانەدا تێپەڕن.

ساڵی ڕابردوو لوبنان شۆڕشی گەل دژ بە سەرکردە سیاسییەکان و مایەپووچی دەوڵەت و کەرتی بانکی بەخۆیەوە بینی، لە هەمان کاتیشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا بڵاوبۆوە، لە مانگی هەشتیشدا تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی 200 کەس و وێرانکردنی بەشێکی زۆری بەیروت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG