Accessibility links

بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە لە ئیندۆنیسیا 15 کەس گیانیان لەدەستدا


بەرپرسانی ئیندۆنیسی وتی تیمەکانی فریاکەوتن بەشوێن ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە ونبوون، ئەمەش لە زنجیرەیەک ڕۆچوونی زەویدا لە ئیندۆنیسیا کە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی بەلایەنی کەمەوە 15 کەس لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی 2018 دا دوای ئەوەی کارەساتە سروشتیەکان بووە هۆی گیان لەدەستدانی هەزاران کەس.

بەهۆی ڕۆچوونەکەوە ئێستا نزیکەی 20 کەس بێسەروشوێنن دوای ئەوەی بەهۆی بارانێکی زۆرەوە 30 خانوو وێرانبوون لە سوکابۆمی.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی کارەساتە سروشتیەکان سوتوبۆ بۆرۆ وتی " زەوییەکە مەترسی دروست کردووە لەسەر ژیانی تیمەکانی فریاکەوتن. "

ڕۆژی سێشەممە تیمەکانی فریاکەوتن ناچاربوون کارەکانیان ڕابگرن بەهۆی باران بارینێکی زۆرەوە.

جێی ئاماژەیە ئیندۆنیسیا شوێنی کارەساتە سروشتیەکانە، لە ساڵی 2018 دا بەهۆی زنجیرەیەک لە بومەلەرزە و شەپۆلەکانی دەریاوە 3000 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمەش زۆرترین ژمارەی قوربانیانە کە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کارەساتە سروشتیەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG