Accessibility links

ئیندۆنیسیا ئەو هاوڵاتیانەی وەرناگرێتەوە کە چوونەتە ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی داعشەوە


وەزیری کاروباری ئاسایشی ئیندۆنیسیا مەحفوز ئێم دی وتی جاکارتا ڕێگە نادات نزیکەی 700 هاوڵاتی بگەڕێنەوە ناو وڵاتەکە کە پێشتر وڵاتەکەیان جێهێشتووە و چوونەتە ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی داعشەوە لە سوریا و وڵاتانی دیکە.

وتیشی حکومەت پێویستە ئاسایشی 267 ملیۆن هاوڵاتی ئیندۆنیسی بپارێزێت، بۆیە دەبێت ڕێگە نەدات ئەو چەکدارانە بگەڕێنەوە ناو وڵاتەکە.

وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسان هەوڵدەدەن زانیاریی وردتریان دەست بکەوێت سەبارەت بەو ئیندۆنیسیانەی کە چوونەتە ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی داعشەوە و لەوانەشە ڕێگە بدات منداڵەکانیان بگەڕێنەوە وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG