Accessibility links

هێلیکۆپتەرێک بە سەرکردەی سوپای هیندستانەوە دەکەوێتە خوارەوە


جەنەڕاڵ بیپین ڕاوات
جەنەڕاڵ بیپین ڕاوات

هێزی ئاسمانی هیندستان وتی هێلیکۆپتەرێک کە سەرکردەی سوپای وڵاتەکە جەنەڕاڵ بیپین ڕاواتی تیابووە لە باشووری ویلایەتی تامیل نادو کەوتۆتەخوارەوە.

هێزی ئاسمانی هیندستان وتی جەنەڕاڵ بیپین ڕاواتی تەمەن 63 ساڵ لە هێلیکۆپتەرێکی دروستکراوی ڕوسی جۆری ئێم ئای 17 ڤی 5 دا بووە و " ئەمڕۆ توشی ڕووداوێک بووە لەنزیک کۆنوور لە تامیل نادو."

ڕاوات یەکەم سەرکردەی ستافی بەرگری وڵاتەکەیە، ئەو پۆستەش هیندستان لە ساڵی 2019 دا دایمەزراند، هەروەها دەسەڵاتەکەی نزیکە لە دەسەڵاتی سەرۆک وەزیری وڵاتەکە نارێندرا مۆدییەوە.

بەرپرسێکی باڵای سوپای هیندستان بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت ڕاوات و خێزانەکەی و کۆمەڵێک ئەفسەری دیکە لە هێلیکۆپتەرەکەدا بوون و بەرەو کۆلیژی ستافی خزمەتگوزاری بەرگری گەشتیان کردووە.

هێزی ئاسمانی هیندستان وتی لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیانپێکردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG