Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت دوو کارمەندییان لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە دەستبەسەرکراون


نەتەوە یەکگرتووەکان وتی دوو کارمەندییان ماوەی زیاتر لە حەفتەیەکە لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە دەستبەسەرکراون، هەروەها داواشی کرد بەزووترین کات ئازاد بکرێن.

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " سکرتێری گشتی زۆر نیگەرانە سەبارەت بە دەستگیرکردنەکان و دەستبەسەرکردنی دوو کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا لەلایەن حوسییەکانەوە."

داوا دەکەین " بەزووترین کات ئازاد بکرێن."

دوو کارمەندەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جیا لە لە 5 ی مانگی یانزە و 7 ی هەمان مانگدا دەستگیرکران. یەکێکیان لە مافەکانی مرۆڤ کاردەکان و ئەوەی دیکەیان لە یونیسکۆ. دوجاریک وتی هیچ تۆمەتێکیان ئاڕاستە نەکراوە و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنیان.

وتەبێژەکە وتی بەرلە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یەمەن کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوەچوو، حوسییەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکانیان وت کە کارمەندەکان ئازاد دەکرێن.

دوجاریک وتی " بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ کارمەندەکان ئازاد نەکراون."

لە 10 ی مانگی یانزەدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سێ سەرکردەی باڵای سەربازیی حوسیەکانی دەستنیشانکرد تاوەکو سزا نێودەوڵەتیەکان بیانگرێتەوە، لەو سزایانەش سڕکردنی سەرمایەکانیان و قەدەغەکردنی گەشتکردنی تێدایە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG