Accessibility links

هیندۆراس باڵیۆزخانەکەی لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە


سەرۆکی هیندۆراس خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز
سەرۆکی هیندۆراس خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز

سەرۆکی هیندۆراس خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز وتی وڵاتەکەی باڵیۆزخانەکەی لە ئۆرشەلیم دەکاتەوە، ئەمەش لە جوڵەیەکی دیبلۆماسیدا کە پێدەچێت ببێتە هۆی توڕەبوونی فەڵەستینیەکان.

دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم، هیندۆراسیش لەلای خۆیەوە ڕایگەیاند باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە دەگوازێتەوە بۆ ئۆرشەلیم.

جیی ئاماژەیە چەند دەیەیەکە پێگەی ئۆرشەلیم بووەتە ئاڵۆزترین کێشە لە ململانێ درێژخایەنەکەی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستینیەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG