Accessibility links

سێ ئەندامی گروپی حەماس لە تەقەکردنێکدا لە کامپێکی فەڵەستینیەکان لە لوبنان کوژران


گروپی حەماس وتی بەهۆی ڕوودانی تەقەکردنێکەوە لە میانەی پرسەی ئەندامێکی گروپی حەماسدا لە کامپی پەنابەرانی فەڵەستینیەکان لە باشووری لوبنان، سێ ئەندامی گروپەکە مردوون.

بەرپرسێکی حەماس ڕەعفەت ئەل مورا وتی چەکدارانی بزوتنەوەی فەتح کە دژی حەماسن " تەقەیان لە پرسەی " ئەو فەڵەستینیەدا کردووە کە ڕۆژی هەینی لە تەقینەوەیەکدا لە کامپی بورج ئەل شیمالی لە دەرەوەی شاری تایا گیانی لەدەستدا.

وتیشی شەش کەسی دیکە برینداربوون.

دانیشتووەیەکی کامپەکە بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت دوابەدوای تەقەکردنەکە هێزەکانی هەردوولای شەڕەکە ( حەماس و فەتح ) ڕەوانەی شوێنەکە کراون و پێکدادان ڕوویداوە.

جێی ئاماژەیە گروپی حەماس و بزوتنەوەی فەتح کە بزوتنەوەیەکی دونیا خواز" علمانین " و لەلایەن مەحمود عەباسەوە ڕابەرایەتی دەکرێت، لە ساڵی 2007 ەوە ناکۆکییەکانی نێوانیان دروست بووە، ئەوەش دوای ئەوەی حەماس دوای چەند هەفتەیەک لەشەڕ و پێکدادانی کوشندە، دەستیگرت بەسەر غەزەدا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG