Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی سەر ئیسڕائیل دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکانی سەر ئیسڕائیلی کرد و وتی دەبێت بەزووترین کات ڕابگیرێت، ئەوەش دوای ئەوەی بزوتنەوەی حەماس وتی زیاتر لە 130 موشەکی ئاڕاستەی تەل ئەڤیڤ کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە تویتەر نوسیویەتی " هێرشی موشەکی بۆ سەر ئیسڕائیل هەرگیز جێی قبوڵکردن نیە و دەبێت بەزووترین کات ڕابگیرێت، لەم حاڵەتەدا ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، ناکرێت لێبووردە بت بەرامبەر ئەم کارە توندڕەوییە یاخود قبوڵی بکەیت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG