Accessibility links

ئەڵمانیا: پێوەرە یاساییەکان دەبێت لە قەیرانی کۆچبەرانی بێلاڕوسدا ڕێزیان لێبگیرێت


وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی فەیسەر دەڵێت پێوەرە یاساییەکان لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان بێلاڕوس و یەکێتی ئەوروپا دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت.

فەیسەر لە کاتی گەیشتنیدا بۆ بڕۆکسل بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕەوشی کۆچبەران بە ڕۆژنامەنووسانی وت، " ڕەفتارەکانی لوکاشینکۆ بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا نامرۆیی و ئابڕووبەرەیە، ئەو ناڕەحەتی خەڵک بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی لەناوخۆدا بینەرێکی هەبێت."

وتیشی " گرنگە پێوەرە یاساییەکان لەسەر سنوورەکە ڕێزییان لێبگیرێت، لەبەر ئەوەیە من پێشوازی لە ڕەوانەکردنی فڕۆنتێکس دەکەم بۆ ئەوێ، هەروەها ئەوەش گرنگە ڕێکخراوە مرۆییەکان هەموو کاتێک بتوانن بچنە ئەوێ."

فڕۆنتێکس دەزگای پاسەوانی سنوور و کەناراوەکانی یەکێتی ئەوروپایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG