Accessibility links

حکومەتی هۆڵەندا لەسەر سیاسەتی کۆچ دەست لە کاردەکێشێتەوە


 سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ
سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ

دەزگای هەواڵی ئەی ئێن پی هۆڵەندا بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتەکەی پێشکەش دەکات دوای ئەوەی شکستییان هێناوە لە ڕێککەوتن لەسەر ڕێوشوێنەکانی سنووردارکردنی کۆچ.

ئۆفیسی ڕوتێ وتی سەرۆک وەزیر کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ کابینەکەیدا ئەنجام دەدات، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی حکومەتە هاوبەشەکەی پشتڕاست نەکردەوە.

هەوڵەکانی پارتی ڤی ڤی دی پارێزگارانی ڕوتێ هەوڵ دەدەن شەپۆلی پەنابەران بۆ وڵاتەکە سنووردار بکەن، ئەم هەوڵەشییان بووە هۆی دابەشکردنی حکومەتە هاوبەشەکە کە لە چوار پارتی وڵاتەکە پێکهاتووە، لە کاتێکدا کە دوو پارتی بچووکی حکومەتەکە ڕەتییان کردەوە پشتگیری لە پێشنیارەکانی ڕوتێ بکەن.

هەفتەی ڕابردوو گرژییەکان زیادییان کرد، لە کاتێکدا کە ڕوتێ داوای پشتگیری کرد لە پێشنیارێک بۆ سنووردارکردنی ئەو منداڵانەی پەنابەرانی جەنگ کە پێشتر لە هۆڵەندا بوون، هاوکات پشتگیرکردن لە یاسایەک کە تێیدا داوا دەکات خێزانەکان لانیکەم دوو ساڵ چاوەڕێ بکەن پێش ئەوەی بتوانن یەکبگرنەوە.

دووەم پێشنیارییان وایکرد پارتی بچووکی یەکێتی کریستیانەکان بڕیار بدات لە حکومەتە هاوبەشەکە بێتە دەرەوە، ئەوەش قەیرانێکی سیاسیی لە وڵاتەکەدا دروست کرد.

هۆڵەندا پەیڕەوی یەکێک لە سیاسەتە هەرە توندەکانی کۆچ دەکات لە ئەوروپادا، بەڵام لە ژێر فشارەکانی پارتەکانی باڵی ڕاستدا، ڕوتێ چەند مانگێکە هەوڵ دەدات ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی پەنابەران لە وڵاتەکەدا.

ساڵی ڕابردوو داواکان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە هۆڵەندا سێ هێندە زیادیکرد و گەیشتە زیاتر لە 46,000. حکومەت پێشبینی کردووە لەم ساڵدا داواکان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی بگەنە زیاتر لە 70,000، کە ئەوەش زیاتر دەبێت لە ڕێژەکەی ساڵی 2015.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG