بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی شاری دۆنێتسک کە پشتیوانی لە ڕووسیا دەکەن دەڵێن هێزەکانی ئۆکرانیا زیانیان گەیاندووە بە بینای بەڕێوبەرایەتی شارەکە کە پایتەختی هەرێمی دۆنێتسکە.
بەڕێوبەرایەتییەکە وتی دەروازەی سەرەکی بیناکە لێی دراوە و چەند ئوتومبێلێکیش لەو نزیکانە زیانیان پێگەیشتووە.
لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی ڕابردوودا دوو چەکدار لە بنکەیەکی مەشقی سەربازیی لە هەرێمی بێلگۆرۆدی ڕووسیا 11 کەسییان کوشت.
دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە 15 کەسی دیکە بریندار بوون. ئەو کەسانەشی کە تەقەیان لێکراوە ئەو خۆبەخشانە بوون کە ویستوویانە لە پاڵ هێزەکانی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا شەڕ بکەن.
فەرمانڕەوای هەرێمی بێلگۆرۆد وتی " ڕووداوێکی زۆر خراپ لە ناوچەکەماندا ڕوویدا، لە ناوچەی یەکێک لە یەکە سەربازییەکانمان."
وتی " زۆرێک لە سەربازەکان کوژران و بریندار بوون، هیچ دانیشتوویەکی هەرێمی بێلگۆرۆد لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا نین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەرپرسانی سەر بە ڕووسیا: بینای بەڕێوبەرایەتی شاری دۆنێتسک بۆردومان کراوە