Accessibility links

ئوستڕاڵیا و وڵاتانی ئەوروپی دان دەنێن بە گوێدۆدا وەکو سەرۆکی ڤەنزوێلا


خوان گویدۆ

ئوستڕاڵیا بە هەمان شێوەی ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دان دەنێت بە ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گویدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی وڵاتەکە تاوەکو هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجام دەدرێت.

وەزیری دەرەوەی ئوستڕاڵیا ماریس بین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئوستڕاڵیا دان دەنێت بە سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتیمانی خوان گویدۆدا وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا و بەپێی دەستووری ڤەنزوێلا پشتیوانی لێدەکات هەتاوەکو هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێن."

وتیشی " داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پێکەوە کار بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ئەم هەڵوێستە و گەڕانەوە بۆ دیموکراسییەت و ڕێزگرتن لە سەروەری یاسای و باشکردنی مافەکانی گەلی ڤەنزوێلا." بەڵام لە هەما ن کاتدا ڕوسیا و چین لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا پشتیوانیان لە مادورۆ کرد و داواکانی ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و وڵاتانی ئەوروپایان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت ڕەت کردەوە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا وینستن پیتەرز وتی بە فەڕمی دان نانێت بە هیچ لایەکیاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG