Accessibility links

ئوستڕاڵیا حیزبوڵای لوبنان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت


ئوستڕاڵیا حیزبوڵای لوبنانی وەکو " ڕێکخراوێکی تیرۆریستی " ناساند، بەمەش ئوستڕاڵیا بووە یەکێکی دیکە لەو وڵاتانەی ڕێکخراوە چەکدارییەکەیان وەکو تیرۆریست ناساندووە کە دەسەڵاتێکی زۆری بەسەر لوبناندا هەیە.

وەزیری ناوخۆی ئوستڕاڵیا کارین ئاندروس وتی گروپە شیعەکەی سەر بە ئێران " بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ هێرشی تیرۆریستی و پشتیوانیکردنی لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان." هەروەها مەترسییەکی " ڕاستەقینە " و " باوەڕپێکراوی " بۆ سەر ئوستڕاڵیا هەیە.

بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا حیزبوڵایان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە، بەڵام هەندێک وڵاتی دیکە دودڵن لە سەپاندنی سزا بەسەر باڵا سیاسییەکەی حیزبوڵادا، لەوە دەترسن لوبنان بخاتە ناسەقامگیرییەوە و بەربەست بخاتە بەردەم پەیوەندیکردن بە بەرپرسانەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG