Accessibility links

ئوستڕاڵیا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەی دەدات لە ئەفغانستان


ئوستڕاڵیا ڕایگەیاند ئەم هەفتەیە باڵیۆزخانەکەی لە ئەفغانستان دادەخات، هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی ترسەکان لەسەر ڕەوشی ئەمنی کابوڵ لەگەڵ کشانەوەی هێزە بیانییەکاندا.

سەرۆک وەزیری ئوستڕاڵیا سکۆت مۆریسن وتی وەکو ڕێوشوێنێکی کاتی باڵیۆزخانەکە لە " 28 ی مانگی پێنجدا " دادەخرێت.

ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی لە کشانەوەی هێزەکانیان لە ئەفغانستان. هێشتا حکومەتی ئەفغانستان و هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان لە بارودۆخێکی ناجێگیردان، ئەمەش سەرەڕای چەند ساڵێکی زۆر لە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا و هێزە بیانیەکان.

بەرپرسێکی بیانی لە بواری بەرگریدا لە کابوڵ بە دەزگای فرانس پرێسی وت " تەنها پاڵنەر بۆ مانەوەی باڵیۆزخانە بیانیەکان ئەو کارە مرۆییانەیە کە دەیکەن، بەڵام ئەگەر کارمەندەکانی لە مەترسیدا بن ئەوا هیچ هۆکارێک نامێنێت بۆ مانەوە."

وتیشی " کۆمەڵێک وڵاتی دیکەش لە مانگەکانی داهاتوودا هەمان هەنگاوی ئوستڕاڵیا دەنێن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG