Accessibility links

سوپای ئوستڕاڵیا 13 سەرباز دووردەخاتەوە دوای هەواڵی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئەفغانستان


سوپای ئوستڕاڵیا ڕایگەیاند 13 سەربازی سوپاکەی دوورخستۆتەوە دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە هەندێک کاریان لە ئەفغانستان ئەنجامداوە کە بە تاوانی جەنگ دادەنرێن.

سەرکردەی سوپای ئوستڕاڵیا ڕیک بۆر وتی بەڕێوبەرایەتیەکە بڕیاری دەرکردنەکەی بە سەربازەکان ڕاگەیاندووە.

لە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەیەکدا کە چەند ساڵێکە بەردەوامە سەبارەت بە ڕەفتارەکانی سوپای ئوستڕاڵیا لە ئەفغانستان، یەکەیەکی هێزە تایبەتیەکانی ئوستڕاڵیا " بەشێوەیەکی نایاسایی " لانی کەم 39 هاوڵاتی مەدەنی و زیندانییان کوشتووە.

ڕاپۆرتەکە داوای کرد 19 کەس ڕەوانەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئوستڕاڵیا بکرێن و قەرەبووی خێزانی قوربانییەکان بکرێتەوە، هەروەها داواشی کرد کۆمەڵێک چاکسازی لەنێو سوپادا بکرێت.

بۆر جەختی لەوە کردەوە دەبێت سەربازەکان ڕووبەڕووی دادگایەکی دادپەروەر ببنەوە، وتی " ئێمە سوورین لەسەر فێربوونی وانەکان لەو لێکۆڵینەوەیەوە و سوپا بەشێوەیەکی بەهێزتر و چالاکتر لێی بێتە دەرەوە."

وتیشی " تاوتوێی هەموو حاڵەتەکان و پێگەی هەموو سەربازەکان وەکو خۆی دەکەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG