محەمەد موخبیری ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران، ئەمڕۆ شەممە هۆشداریی دایە عێراق کە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دانەخات.
ئەم پەیامەی ئێران لە کاتێکدایە کە عێراق ڕایگەیاندووە چەند دەروازەیەکی سنووریی نێوان هەردوو وڵاتی داخستووە. حکومەتی عێراق دەڵێت ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و کارە نایاساییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
موخبیر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بە پشتیوانی ئێران بۆ عێراق لە کاتی تەنگانەدا کرد و گوتی '' لە تاریکترین ڕۆژەکاندا، ئێران بە هەموو هێزی خۆیەوە لە تەنیشت گەلی عێراق وەستا و دۆستایەتی خۆی دووپات کردەوە. ئەم پەیوەندییە نەپچڕاوە وا دەخوازێت بەغدا لە پرسە سنوورییەکاندا هۆشیار بێت.''
سەرۆک وەزیری عێراق عەلی زەیدی لەم هەفتەیەدا چەند ڕێکار و بڕیارێکی نوێی پەسەند کرد کە ئامانج لێیان زیادکردنی کۆنتڕۆڵی دەوڵەتە بەسەر دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکاندا.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دوێنێ هەینی لە پۆستێکدا لە تۆڕی ترووث سۆشیاڵ پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی زەیدی لە پێناو سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرانسەری عێراقدا دووپات کردەوە.