Accessibility links

کۆریای باشور هێزی سەربازیی ڕەوانەی تەنگەی هورموز دەکات بۆ پاراستنی کەشتیوانی

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی دەریایی 'چۆنگهای' لە کەنداوی عەدەن و دەریای سۆماڵەوە فراوانتر دەکات بەرەو ئاوەکانی نزیک تەنگەی هورموز.

ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی کەشتییە بازرگانییەکان و دابینکردنی سەقامگیری تێپەڕبوونی وزەیە بەم ڕێڕەوە ئاوییە گرنگەی جیهاندا.

وەزارەتەکە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند فڕۆکەی گەڕانی دەریایی و تیمێکی پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی بۆ ئاوەکانی نزیک هورموز ڕەوانە دەکات، ئەمەش وەکو بەشێک لە ئەرکێک بۆ هاوکاری لە هێشتنەوەی هورموز بە کراوەیی.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە باکوری کەناراوی شاری شەمەل لە قەتەڕ کراوەتە ئامانجی موشەکەکان. هاوکات تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند دوو کەشتی نەوتهەڵگر و کەشتییەکی ڕاکێشەر لە تەنگەی هورموزدا مینییان پێدا تەقیوەتەوە.

کۆریای باشور جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێز بە مەبەستی بەشداری سەربازیی لە جەنگی ئێراندا جێگیر ناکات، بەڵکو هەنگاوەکەی هەوڵێکە بح پاراستنی کەشتیوانی بازرگانی و دابینکردنی وزە لە یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهاندا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG