Accessibility links

 ئیسرائیل دەڵێت چەند فەرماندەییەکی حەماسیان لە کەرتی غەززە کوشتووە

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لە چەند هێرشێکی جیادا ژمارەیەک فەرماندەی بزووتنەوەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کوشتووە.

ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، چوار فەرماندەی حەماس لە هێرشەدا کوژراون، لەناویاندا بەرپرسی بەشی دامەزراندنی حەماس هەیە کە ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە بەهێزکردن و بونیاتنانەوە باڵی سەربازیی حەماس لە غەززە."

پۆستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "تیرۆریستێکی نوخبە کە لە کۆمەڵکوژیەکەی 7ی ئۆکتۆبەر دزەیکردبووە ناو ئیسرائیل" کوژراوە.

هێزەکانی ئیسرائیل لە پۆستەکەیدا نوسیویەتی "بەدرێژایی شەڕەکە و بەتایبەت بەم دواییانەش، تیرۆریستەکان هێرشەکانیان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ئەنجامداوە و کاریانکردووە بۆ بونیاتنانەوەی تواناکانی حەماس."

هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل دەڵێت ئەو کەسانە ڕۆژی شەممە و هەروەها 22ی مانگی دە لە هێرشی جیاجیادا کوژراون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG