Accessibility links

سعودیە داوای هەنگاوی بەپەلەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە پاش هێرشێک بۆ سەر کەشتی قەتەری ئەلمایدە کە گازی سروشتی شلی لە کەنداوی گواستووەتەوە، داوای هەنگاوی بەپەلەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی، پاراستنی بازرگانی نێودەوڵەتی و جێبەجێکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە، 1ی ئەم مانگە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر کەشتییەکەی کرد کە خاوەنەکەی کۆمپانیایەکی قەتەرە و دژایەتی خۆی بۆ هەر کارێک دەربڕی کە هەڕەشە لە ئاسایشی کەشتیوانی و دابینکردنی وزەی جیهانی بکات.

هەروەها سعودیە پاڵپشتی خۆی بۆ قەتەر ڕاگەیاند لە هەموو ڕێوشوێنەکانیدا بۆ پاراستنی کەشتیەکانی و دەستەبەرکردنی ئاسائیشی بازرگانی نێودەوڵەتی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG