Accessibility links

نەتانیاهو دەڵێت پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتە عەرەبییەکان قەدەغەیە

بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستێکیدا لەسەر ئێکس، پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتە عەرەبییەکان ڕەتدەکاتەوە و نووسیویەتی "پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ ئەو لایەنانە قەدەغەیە."

هاوپەیمانی نەتانیاهو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ڕۆژی سێشەممەی ئیسرائیل، زۆرینەی دەنگی لەدەستدا و پارتە عەرەبییەکان بە بەدەستهێنانی 19 کورسی لە کۆی 120 کورسی، پێگەیەکی یەکلاکەرەوەیان بەدەستهێناوە.

پارتی لیکود دوای ئەوەی زۆرینەی دەنگەکانی لەدەستدا، پارتە عەرەبییەکانی بە "دزینی" هەڵبژاردن تۆمەتبار کرد. هەمان پارت پێشتر قەتەر و تورکیای تۆمەتبار کردبوو بەوەی کە پارە بۆ گروپە عەرەبیەکان دابین دەکەن، ئەو بانگەشەیە کە پۆلیسی ئیسرائیل بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە ڕەتیکردەوە.

نوام سۆلبێرگ، سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان داوای پاراستنی ناوخۆی ئیسرائیل کرد لێکۆڵینەوە لە گومانەکانی دەستوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکاندا بکات. ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداریدا لەوەی کە نابێت کۆمەڵگەی عەرەبی لەو وڵاتە بەدنێو بکرێن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG