Accessibility links

ئیسرائیل: دوو کەس کە دەستیان بووە لە گواستنەوەی پارە لە ئێران و تورکیاوە بۆ حەماس کوژران

Israel attacks
Israel attacks

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند عەلا ئیبراهیم نەمر عەرشی فەرماندەی شانەیەکی حەماس و کەرەم ڕیاز حەسەن ئەبو بەتەیحان ئەندامی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیان کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی ئەو دوو کەسە ڕۆڵیان هەبووە لە ئاسانکاری گواستنەوەی ملیۆنان شەکێڵ لە ئێران و تورکیاوە بۆ باڵی سەربازی حەماس لە کاتی شەڕدا. سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئەو دووانە کراونەتە ئامانج بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو مەترسییانەی کە دروستیان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ئیسرائیل هەروەها کۆگایەکی چەکی لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و تێکشکاندووە.

بەگوتەی سوپای ئیسرائیل، ئەو کۆگایە بۆ هەڵگرتنی چەکی جۆراوجۆر بەکارهاتووە، لەوانە تفەنگی کڵاشینکۆف و لانچەرێک و موشەک کە لەبەردەستی باڵی سەربازیی حەماسدا بوون.

بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاگەیاندراوەی سوپای ئیسرائیل،هیچ وەڵام و کاردانەوەیەکیان بە هەواڵەکە نەبووە و هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆش ناسنامەی ئەو کەسانەی کە کوژراون پشتڕاست نەکردووەتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG