Accessibility links

هێرشی حوسییەکان بەردەوامە و سعودیە دەڵێت ڕێگری لە 10 مووشەکی بالستیکی کردووە

هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە یەمەن ڕایانگەیاند ڕێگریان لە 10 مووشەکی بالستیکی حوسییەکان کردووە کە بەرەو ناوچەی باشووری سعودیە ئاراستە کراون.

لە کاتێکدا کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە دوای دوو هەفتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕیاز بکرێتەوە، ئاژانسە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەکان لە پایتەختی سعودیە بیستراوە.

ئاژانسی فرانس پرێس ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژدا دەنگی سێ تەقینەوە لە ڕیاز بیستراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سعودیە ڕایگەیاند فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید کە بە هۆی چەندین هێرشی حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی داخرابوو، ڕۆژی یەکشەممە دوای دوو حەفتە دەکرێتەوە.

15 ڕۆژ پێش ئێستا فڕۆکەخانەی مەلیک خالید بەشێوەیەکی کاتی داخرا، ئەوەش دوای هێرشێک کە بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.

وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەند ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئامانجەکان لە سعودیە ئەنجامداوە.

ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ڕیاز بە دوو قۆناغ کراوەتە ئامانج.

This item is part of
XS
SM
MD
LG