Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشدارییەکانی سەبارەت بە گەشتکردن بۆ عێراق نوێ کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشیاری گەشتکردنی بۆ عێراق نوێکردەوە بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی پەیوندیدار بە هێرشەکانی حووسییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

عێراق لە پلەی چواری وەزارەتی دەرەوەدایە کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە و وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەکات گەشت نەکەن بۆ عێراق. بەڵام نوێکردنەوەی هۆشدارییەکە پەیوەندی بە بارودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی دەرەوە وتی هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەبەندی عێراقدا نەکراوە بەڵام هۆشدارییەکە نوێکراوەتەوە بۆ خستەنەڕووی ئەگەری زیادبوونی هەڕەشەی چەکداریی لە لایەن ئەو گرووپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

"حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، لە شەڕ و پێکداداندان دژ بە عەرەبستانی سعودیە، هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و دامەزراوە گرنگەکان کە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیان و تێکچوونی گەشتەکان. ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو پێکدادانانە بە خێرایی لە سنووری ناوچەکە تێپەڕبن و فراوانتر ببن."

وەزارەتی دەرەوە جارێکی تر هۆشداری دایە هاووڵاتییانی ئەمەریکایی کە گەشت بۆ عێراق نەکەن بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن و ململانێی چەکداری و کاری تاوانکاری.

هۆشدارییەکەی وەزارەت دەڵێت، "حکومەتی عێراق ناتوانێت سەلامەتی هاووڵاتیانی ئەمەریکا زامن بکات لە حاڵەتی لەناکاو سەرهەڵدانی توندوتیژی و پێکدادانی چەکداری."

ئەم نوێکردنەوەیە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە 29ـی مانگی هەشدا هۆشداری لە بارەی گەشتکردن بۆ عێراق دا. لەو کاتەدا، پلەباندی عێراق لە ئاستی چوار مایەوە، بەڵام ئاماژە بە مەترسی کاری تاوانکاری و هەندێ گۆڕانکاریی لە شێوازی کارکردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق درابوو.

This item is part of
XS
SM
MD
LG