Accessibility links

ناتانیاهۆ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات دوای کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوا

ڕۆژی هەینی لە نزیک شاری خەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای فەلەستین دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەر زوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە یاوەری ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە گەیشتە شاری خەلیل و گوتی ''گەورەترین ئۆپەراسیۆن لە کەرتی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدەین کە لە ساڵی 1967ـەوە وێنەی نەبووبێت.''

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت سوپای ئیسرائیل دەچێتە ناو ئەو گەڕەکەی کە چەکدارەکان لێیەوە هاتوون و هەموو دانیشتووانەکەی دەگوازرێنەوە و ماڵەکان دەپشکنن بە مەبەستی وێرانکردنی ژێرخانی تیرۆر لەو شوێنەدا.''

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وێنە و ناوی سەربازە کوژراوەکانی بڵاو کردۆتەوە کە بریتین لە ڕۆن یۆناتان ڕۆیتمانی تەمەن 23 ساڵ و یوڤاڵ شای سڤیلێم تەمەن 20 ساڵ.

هەر بەزوویی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ناویاندا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیل بە ناوی بیتسلیم ئیدانەی بەزۆر ڕاگواستنی هاووڵاتیانی فەلەستینیی ئەو ناوچەیان کرد بەهۆی هێرشەکەوە.

ئەم گرژییانە لە کاتێکدا دێن کە ئیسرائیل لە کاتی هەڵبژاردندایە و کێبڕکێیەکی توند لە نێوان لایەنە بەشدارەکاندا بەڕێوە دەچێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG