باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ڕۆژی چوارشەممە هەواڵی جێگیرکردنی درۆن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕەت کردەوە.
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا دەڵێت کە ڕێز لە سەروەریی عێراق دەگرن و بەهای پەیوەندییە دۆستانەکانیان لەگەڵ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەزانن و بەرزی ڕادەگرن.
هەروەها ڕایانگەیاندووە ئەو هەواڵەی لە لایەن ئاژانسی تەسنیمی ئێرانییەوە لە 20ی مانگی دەدا لەو بارەیەوە بڵاو کراوەتەوە هەڵبەستراو و ناڕاستە.
شایەنی باسە ئاژانسی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران پێشتر بڵاوی کردبووە کە گوایە ئۆکرانیا هەزاران درۆنی لە هەرێمی کوردستان جێگیر کردووە.