Accessibility links

پزیشکان دەڵێن پشکنینی پێشوەختە بۆ شێرپەنجەی مەمک لە ژنانی تەمەن سەروو 40 ساڵیدا گرنگە

پسپۆڕانی بواری شێرپەنجە دەڵێن دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا ڕێژەی چاکبوونەوە بۆ زیاتر لە سەدا 90 بەرز دەکاتەوە.

پێشنیاریش دەکەن ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 40 ساڵەوەیە شەش مانگ جارێک پشکنین ئەنجام بدەن.

دکتۆر ئەژین حەمەتۆفیق، پزیشکی پسپۆڕ لە شێرپەنجەی مەمک لە هەڵەبجە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "ڕێژەی شێرپەنجە لە زیادبووندایە و ئەو ڕێژەیە لە کەسانی تەمەن 40 بۆ 50 ساڵ بەرزترە، بۆیە ئەو کەسانەی سەرووی 40 ساڵن پێیان دەڵێین هەر شەش مانگ جارێک بێنەوە لای ئێمە."

دکتۆر ئەژین جەختی لەوە کردەوە کە پشکنینەکە تایبەت نییە بەو کەسانەی گومانیان هەیە یان هەست بە ئازاری مەمک دەکەن، بەڵکو ئەو کەسانەش کە تەندروستن بەڵام تەمەنیان لە سەروو 40 ساڵەوەیە؛ وا باشترە پشکنینی پێشوەختە بکەن.

لە ئەمەریکا هەوڵە پزیشکییەکان بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بەردەوامن.

ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە کۆمپانیای سیمبایۆسس لە شیکاگۆ ڕایگەیاند لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکاوە مۆڵەتی وەرگرتووە بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکرد (ژیری باڵا) لە پرۆسەی پشکنیندا.

هەوڵەکە دەبێتە هۆی کاریگەرکردنی پشکنینە پێشوەختەکان، لە کاتێکدا پشکنینەکانی ئێم ئاڕ ئای ناتوانن هەموو حاڵەتێکی سەرەتایی تۆمار بکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG