Accessibility links

نەتانیاهو هۆشداری دەداتە دوژمنانی ئیسرائیل و دەڵێت ئیرادەمان تاقی مەکەنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانێکیدا بۆ بنکەیەکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە، دوژمنانی وڵاتەکەی لە تاقیکردنەوەی ئیرادەی ئیسرائیل ئاگادارکردەوە و گوتی "بە دوژمنەکانمان دەڵێم: تاقیمان مەکەنەوە، لە پێشووتر قورستر لێتان دەدرێت".

هۆشدارییەکەی نەتانیاهۆ کەمتر لە دە ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بوو.

بنیامین نەتانیاهو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "بە دوژمنەکانمان دەڵێم: تاقیمان مەکەنەوە، ئەگەرنا لە پێشووتر قورستر لێتان دەدرێت".

هەروەها نەتانیاهو جەختی لە "ئامادەیی و ئیرادە و توانای هێزی ئاسمانی کردەوە بۆ هێرشکردنە سەر دوژمنەکانیان هەرکاتێک پێویست بکات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بڕیارمانداوە بەرگری لە خۆمان بکەین".

نەتانیاهو ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ئاسایشی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ئیسرائیل، ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بە ئامانجی سەرەکی ستراتیژی ئیسرائیل وەسف کرد و وتیشی: دەبێت ئەم دەسەڵاتە بروخێت."

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە تێکچوونی دۆخی ئابووری بنەمای ناڕەزایەتییە نوێیەکان دەبێت لە ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG