ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەی ئاسایش و پزیشکییەوە بڵاوی کردەوە کە تەقینەوەیەک لە نوسینگەی سەرەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا ڕووی داوە و بووەتە هۆی کوژرانی ئەندامێكی ئەو گرووپە و برینداربوونی چوار ئەندامی دیکە.
گروپەکە ڕایگەیاندووە کە جبەخانەیەکی جبەی کۆن تەقیوەتەوە.
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە هێزە چەکدارە شیعەکان پێکدێت کە بەشێوەیەکی فەرمی تێهەڵکێشی هێزەکانی ئاسایشی دەوڵەتی عێراق بوون و چەندین گروپیان تێدایە کە هاوپەیمانی ئێرانن.
بەشێک لەو گرووپانەی ناو حەشدی شەعبی لە لیستی تیرۆری ئەمەریکادان و ئیدارەی سەرۆک ترامپ داوای لەچەکداماڵینان دەکات.