Accessibility links

سێنتکۆم: ئێران تاکە وڵاتە هێرش دەکاتە سەر کەشتیوانیی مەدەنی لە تەنگەی هورمز

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاوی کردووەتەوە کە باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریایی، زانیاریی ناڕاستی داوە لەسەر بەئامانجگرتنی هاتووچۆی کەشتیوانی مەدەنی لە گەرووی هورمز.

سێنتکۆم ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند باڵیۆزەکەی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا "زمانی هەڕەشە و هەراسانکردن و ورژێنەر"ـی بەرامبەر کەشتیوانە ئێرانییەکان بەکار هێناوە و ئەوەش بووەتە مایەی "سترێسی جدیی و فشاری دەروونی لەسەر دەستەی مەدەنی کەشتیوانی."

سێنکۆم نوسیویەتی "ئەمە ناڕاستە."

لە هەمان پۆستدا فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دەڵێت "ئەو ئابڵوقە یەکجار سەرکەوتووەی ئەمەریکا کە چەندین مانگە لەسەر ئێرانە، بەشێوەیەکی پیشەوەرانە پەیوەندیکردنەکانی ئەنجام داوە."

هەروەها سێنکۆم ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی "تاکە وڵاتە" هێرش دەکاتە سەر کەشتیوانیی مەدەنی لە گەرووی هورمز.

دەشڵیت، "سەربای ئەو هێرشە بێپاساوانە، هاتووچۆی بازرگانیی بەردەوام بە تەنگەی هورموزدا تێدەپەڕ دەبێت، بە پاراستنی هەماهەنگیکراوی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوبەشە ناوچەییەکان."

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریایی (IMO) ئاژانسێکی تایبەتمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ رێکخستنی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، زامنکردنی سەلامەتیی، ئاسایش، و پاراستنی ژینگەی دەریایی. ئەو ئاژانسە ساڵی 1948 لە کۆنفرانسی دەریایی لە جنێڤ دامەزرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG