Accessibility links

حیزبی دێموکرات دەڵێت بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کامپێکیان لە کۆیە

بەرپرسێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاستی دەکاتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کامپەکەیان لە کۆیە.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە بەڵام زیانی ماددی لێ کەوتووەتەوە.

ئامانج زیبایی، ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کودستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "هێرشی یەکەم کاتژمێر 12 و دووەمیش لە 12 و سی خولەک کرایە سەر کامپی ئازادی و هەردوو هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدراون."

وتیشی،" بەڵام بەهۆی ئەوەی کامپەکە چۆڵە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە."

هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی دەرنەبیوە، بەڵام ئێران بە ئەنجامدەری ئەو هێرشانە دادەنرێت.

سەرەڕای بەردەوامی ئاگربەست لە نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی، بەڵام هێرشەکانی ئێران لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوامن و بیانووی هێرشەکانیش هەبوونی حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانە لە هەرێمی کوردستان.

شایەنی باسە، سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە هەولێر، لە کاتی بەڕێوەچوونی دیداری مێری، ئاماژەی دا بە دەستپێکردنی "پرۆسەیەکی ئاشتی،" هاوشێوەی نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا، لە نێوان حزبەکانی ڕۆژهەڵات و کۆماری ئیسلامیی ئێران. ڕایگەیاند پرۆسەکە لە دەستپێکدایە و کۆماری ئیسلامی پێشنیاری نێوەندگیری کردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG