Accessibility links

دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە فرۆکەخانەی ڕیاز بیسترا

A drone view shows the last supermoon of 2024 dubbed "Beaver Moon" in Riyadh
A drone view shows the last supermoon of 2024 dubbed "Beaver Moon" in Riyadh

بەگوێرەی وتەی چەند شایەتحاڵێک و کەسانی ئاگادار، ئەمڕۆ، شەممە، دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە فڕۆکەخانەی ڕیازی پایتەختی سعودیە بیسترا، لەکاتێکدا کە هێرشی موشەکی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودیە لە زیادبووندایە.

میدیاکانی حکومەت و دەستەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی سعودیە تاوەکو ئێستا هیچیان لەبارە ئەم رووداوە رانەگەیاندووە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی شا خالید داوای لە گەشتیاران کرد کەپێش ئەوەی بەڕێبکەون بۆ فڕۆکەخانە پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن تاوەکو بزانن گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە یان نا.

هێڵەکانی ئاسمانی ئیتیحاد و قەتەری چەندین گەشتیان بەرەو فرۆکەخانەی ڕیاز هەڵوەشاندەوەو گەشتەکانیان تاوەکو رۆژی دوو شەممە ڕادەگیرێت.

تەقینەوەکەی ئەمڕۆ، رۆژی شەممە، لەپاش ئەو هێرشانە دێن کە هەفتەی رابردوو کرانە سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز و کوژرانی چوار کەس و برینداربوونی چەندین کەسی دیکەی لێکەوتەوە و بووە مایەی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی سعودی.

ئەو هێرشانەش بوونە مایەی ئەوەی چەندین هێڵی ئاسمانیی گەشتەکانیان بۆ پایتەختی سعودیە هەڵبوەشێننەوە، ئەمەش لە کاتێکدابوو کە ڕیاز خۆی ئامادەدەکات بۆ پێشوازیکردن لە کۆنفرانسێکی گەورەی وزە و وەبەرهێنان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG