Accessibility links

مەحمود عەباس هەڵبژاردنەکانی فەڵەستین دوادەخات

This picture shows a partial view of Tulkarem in the occupied-West Bank with the Israeli city of Netanya in the background on Feb. 21, 2025.
This picture shows a partial view of Tulkarem in the occupied-West Bank with the Israeli city of Netanya in the background on Feb. 21, 2025.

مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستینی دواخست کە بڕیاربوو مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێن و دەبوونە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڵەستین لە ماوەی نزیکەی بیست ساڵدا.  

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس، بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی هەڵبژاردنەکان لە 11ـی مانگی نۆی 2027دا ئەنجام دەدرێن. هەروەها بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیش، کە زیاتر لە بیست ساڵە ئەنجام نەدراوە، لە هەمان ڕۆژدا بەڕێوە بچێت.  

دەسەڵاتدارانی فەڵەستین دەڵێن بارودۆخی ئێستای قودس و کەناری ڕۆژئاوا و غەزە ڕێگەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن نادەن. هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە کێشە هەیە لە گواستنەوەی کەرەستەی هەڵبژاردن و چوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ ناو غەزە.  

بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکان دوای کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای فەڵەستین و گفتوگۆی ڕەوتە سیاسییە جیاوازەکان هات. 

This item is part of
XS
SM
MD
LG