Accessibility links

حوسییەکان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی عەدەن

وەزارەتی بەرگری حکومەتی یەمەن، هاوپەیمان لەگەڵ سعودیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە حوسییەکانی سەر بە ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری عەدەن.

لەم هەفتەیەدا، هێزەکانی حکومەتی یەمەن بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعودیە هێرشێکی بەرفراوانیان لە دژی حوسییەکان دەست پێ کرد.

ئامانجی هاوپەیمانێتییەکە پاراستنی ناوچەکانی نزیک گەرووی بابولمەندەب و دەوروبەری موخەییە، کە حوسییەکان لە مانگی نۆدا دەستیان بەسەردا گرتبوو.

پێشتر حوسییەکان هێرشیان کردبووە سەر دامەزراوەی وەک فڕۆکەخانە و عەمبارەکانی نەوت و بۆری نەوت لە سعودیە.

هەروەها هاوپەیمانی سەر بە سعودیە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند کە حوسییەکان مووشەکێکیان ئاراستەی باکوری ڕیازی پایتەختی سعودیە کردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG