Accessibility links

ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی 22 چەکداری "ویلایەتی کوردستان"ـی داعش ڕادەگەیەنێت

دیمەنی ئەرشیفی چەکدارێکی داعش
دیمەنی ئەرشیفی چەکدارێکی داعش

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا لە سلێمانی و هەڵەبجە، 22 چەکداری داعش سەر بە "ویلایەتی کوردستان"ـیان دەستگیر کردووە.

دەزگای ئاسایش دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی سلێمانی و هەڵەبجە لە ماوەی 96 کاتژمێردا لە ڕۆژانی 8-12ـی مانگی ڕابردوو ئەنجام دراون.

ئاسایش ئاماژەی دا لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانەدا، دوو تیمی چەکداری داعش لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی نهێنی و خانە نووستووەکانی ئەو ڕێکخراوە دەستگیر کراون و کۆی ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتووەتە 22 کەس.

هەروەها هێزە ئەمنییەکان بڕێکی زۆر لە چەکی قورس، ناوەند و سووک، و تەقەمەنی و ئامێری بینینی سەربازییان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی زانیارییە کۆکراوەکانی لێکۆڵینەوەکە، گومان لەوە هەیە ئەم گرووپە پلانی ئەنجامدانی چەندین هێرش و کردەوەی تیرۆریستییان لە ناو هەرێمی کوردستاندا هەبووە.

ئاسایش دەشڵێت لە بەشی دیکەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لە شەوی 12ـی نۆی 2026 هێزە ئاسایشییەکان لە ناوچەی خورماڵ توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن کە بە پێی ڕاگەیاندنەکە بەئەمیری شەرعی داعش ناسراوە. لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا تەقەکردنێک ڕوویداوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی هاتووە.

دەزگای ئاسایش دەڵێت هەموو 22 کەسەکە ئێستا دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بە چاودێری دادوەری لێکۆڵینەوەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG