Accessibility links

پاکستان و تورکیا و سعودیە ڕێککەوتن لەسەر ناردنی هێز بۆ سعودیە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕۆژی دووشەممە 5ی مانگی دە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەی بەپەلە لەگەڵ سعودیە و تورکیا ڕایگەیاند کە هەرسێ وڵات بۆ جێگیرکردنی خێرای هێز و توانا سەربازییەکان لە سعودیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەرسێ وڵات ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی "دەستبەجێ بەڵێنەکانی بەرگری بەکۆمەڵ جێبەجێبکەن و ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ دابینکردنی هێز و توانا سەربازییەکان و دەستەبەرکردنی جێگیرکردنی خێرای ئەو هێزانە لەسەر خاکی سعودیە".

بەگوێرەی بەیاننامەکە ئامانج لەم ڕێوشوێنە زیادکردنی ئامادەیی سەربازی و هەماهەنگکردن و بەهێزکردنی توانای بەکۆمەڵی ئەو سێ وڵاتەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان.

سعودیە و پاکستان و تورکیا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئاسایشی هەریەک لەو سێ وڵاتە بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی بەکۆمەڵیان و جێبەجێکردنی کردەیی پەیمانی مەککە هێزی ڕێگریکردنیان بەهێز دەکات. هەروەها جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە بەرگریکردن لە ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر کردووەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هێرشەکانی سەر مەککە و مەدینە و بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر شارەکان و ناوەندە مەدەنییەکان و ناوەندە ئابوورییەکانی سعودیە بە توندی شەرمەزار کراوە. هەروەها پاکستان و تورکیا ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی سعوودیەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی دژی ئەو وڵاتە بە بەرز نرخاندووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG