Accessibility links

خۆپیشاندانی خوێندکاران لە فەرەنسا بەردەوامە

لە کۆتاییەکانی مانگی نۆوە خۆپیشاندانی خوێندکارانی هەندێک لە خوێندنگاکانی فەڕەنسا بەردەوامە و ئاڵۆزی لێ کەوتووەتەوە. خوێندکاران بە مەبەستی باشترکردنی پۆلەکانی خوێندن و دابینکردنی مامۆستای زیاتر هاتنە سەر شەقام.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پا-دو-کالە لە باکووری ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری لێنزدا خوێندکارێک بە سەختی بریندار بووە و دەستێکی لە دەست داوە. برینداربوونی ئەم خوێندکارە 15 ساڵییە لە کاتێکدا بووە کە هەوڵی داوە بۆمبی پۆلیس هەڵ بگرێتەوە.

بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنەیان ئاڕاستەی پۆلیسی ئەو وڵاتە کردووە بەهۆی بەکارهێنانی هێزی ''ناپێویست'' لە دژی منداڵان، بەو پێیەی خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان بە گشتی خوێندکاری پۆلەکانی ئامادەیین و تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵییەوەیە.

خوێندکاران ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی سێشەممە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن، لە کاتێکدا خوێندکارانی هەندێک ناوچە گەڕاونەتەوە پۆلەکانیان.

پۆلیس ترسی خۆی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 6ـی مانگی دە نەشاردووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتداران مەترسییان هەیە گرووپی دیکە تێکەڵی خۆپیشاندانەکان ببن و بە ئاڕاستەیەکی دیکەیدا ببەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG