عەلیرەزا سپاهی و عەلیرەزا ڕەئیسی کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی یەکی ئەمساڵی ئەسفەهان دەستبەسەر کرابوون، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 5ی مانگی دە لە زیندانێکی ئەو شارە لە سێدارە دران.
ئاژانسی هەواڵی میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێرانە، تۆمەتێکی زۆری خستووەتە پاڵ ئەم دوو کەسە و هەردوویانی تۆمەتبار کردووە بە تێوەگلان لە کوشتنی چوار پۆلیس لە ناڕەزایەتییەکاندا.
چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار هۆشدارییان دابوو سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی ئەو دوو تۆمەتبارە سیاسییە.
نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بە ئاماژەدان بە لەسێدارەدانی عەلیرەزا سپاهی، پاش چەند مانگێک نیگەرانی سەبارەت بە پڕۆسەی دادگاییکردن و چۆنییەتی مامەڵەی حکومەتی ئێران لەگەڵ تۆمەتباران، ڕەخنەی لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکەی ئەو زیندانییە گرت.
مای ساتۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی عەلیرەزا سپاهی و ئامۆزاکەی لەبەردەم خێزانەکەیاندا لێیان دراوە و ئەشکەنجە دراون، هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دایکی سپاهی لەبەردەمیدا ئەشکەنجە دراوە.
ساتۆ جەختی لەوە کردەوە کە سزای لەسێدارەدانی سپاهی لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە پارێزەرەکەی هێشتا بەدوای ڕێگەیەکدا گراوە بۆ دووبارە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی.