Accessibility links

هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک عومان

ڕێکخراوێکی چاودێری ئاسایشی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هێرش کراوەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی عومان، لە تەنگەی هورمز، و زیانی گیانی نەبووە.

ڕێکخراوی چاودێری ئاسایشی دەریایی بەریتانیا (UKMTO)رایگەیاند کەشتییەکە بە موشەکێک کراوەتە ئامانج و تائێستا ڕوون نییە هێرشەکە لە کوێوە کراوە و دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

ڕێکخراوەکە داوای لەو کەشتیانە کردووە کە لە ناوچەکەدان "بە وریاییەوە لە ناوچەکەدا گوزەربکەن و راپۆرت لەسەر هەر چالاکییەکی گومان‌لێکراو بدەن."

لە چەند مانگی پێشوودا ئێران هەوڵیداوە ترس و دڵەڕاوکێ بۆ کەشتییەکان دروست بکەن و هێرشی کردووەتە سەر چەندین کەشتی. لە بەرامبەردا هێزەکانی ئەمەریکا هەستاون بە پاراستنی ڕێڕەوی بازرگانی لە تەنگەی هورمزدا کە بووتەهۆی ئەوەی بڕێکی بەرچاو لە نەوت و گاز بەو تەنگەیەدا تێپەڕێت،

سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئاژانسی میدیایی بلومبێرگ، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی بانکی جەی پی مۆرگان، بڵاویکردەوە کە هەناردەی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاوەتەوە بۆ نزیکەی ئاستی پێش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران لە مانگی دوو.

هەروەها سەرەتای ئەم هەفتەیە کەناڵی سی ئێن بی سی، بەپشت بەستن بە زانیارییەکانی کێپڵەر، کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری گواستنەوەی وزە و چاودێریی هاتوچۆی دەریای، بڵاویکردەوە کە ڕێژەی نەوتی تێپەڕبوو لە تەنگەی هورمز گەیشتووەتە 13.5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە هاوتای ئاستی پێش ئۆپراسیۆنەکانە.



This item is part of
XS
SM
MD
LG