Accessibility links

ترامپ: پرسی ئێران بەم زووانە کۆتایی دێت و نرخی نەوت دادەبەزێت

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی پرسی ئێران نزیکە لە کۆتاییهاتن و ڕایگەیاند نرخەکانی وزە دەگەڕێنەوە بۆ پێش ئۆپەراسیۆنی توڕەیی ئەفسانەیی.

سەرۆک ترامپ لە بۆنەیەکدا دامەزراندنی پێگەیەکی سەرهێڵی ڕاگەیاند کە بە ژیری دەستکرد کار دەکات بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەمەریکا بتوانن بە خێرایی کارەکانی حکومی لەوێوە جێبەجێ بکەن. لەو بۆنەیەدا باسی پرسی ئێرانیشی کرد و ڕایگەیاند "بەم زووانە" تەواو دەبێت.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ئێران گوتی ''پێم وایە لە ساڵانی داهاتوودا کتێب لەو بارەیەوە دەنووسرێن و لە مێژووی وڵاتەکەماندا دەبێتە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان.''

هەروەها گوتی کە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بەم زووانەش نرخی نەوت دادەبەزێت.

دۆناڵد ترامپ لەسەر ئەمەریکا گوتی کە ئەمەریکا بەخێرایی پێش دەکەویت و گەرموگوڕترین وڵاتی جیهانە لە ئێستادا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG