Accessibility links

ئیسرائیل دۆسیەی یاسایی دژی ئەردۆغان دەکاتەوە؛ کورد تەوەری سەرەکی دۆسیەکە دەبێت

لە هەنگاوێکی بەرچاودا، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی بە تیمێکی نێوان وەزارەتەکان و بەڕێوەبەری بەشی یاسای نێودەوڵەتی ئیسرائیل کردووە دۆسیەیەکی یاسایی لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکەنەوە و زەمینەی یاسایی بۆ ئامادەبکەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئای 24 نیوز ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئەردۆغان ڕایگەیاند کاردەکات بۆ ئەوەی ئینتەرپوڵ "ئاگادارییەکی سوور" لە دژی نەتانیاهۆ دەربکات. بڕیارە دۆسیەکەی دژی ئەردۆغان بە پلەی یەکەم لەسەر مامەڵەی حکومەتی تورکیا لەگەڵ کوردەکان و هەروەها لەسەر ئەوە بێت کە دەترێت حکومەتی تورکیا پارە بۆ حەماس دابین دەکات.

نە ئیسرائیل و نە تورکیا بە فەرمی دانیان بە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا نەناوە و پەیماننامەی دامەزراندنەکەیان کاتی خۆی واژۆ نەکردووە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل لە ڕێگەی کەناڵە یاساییە نێودەوڵەتییەکانەوە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە.

هەروەها ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئامانجی ئیسرائیل ئەوە نییە دۆسیەکە بگەیەنێتە قۆناغێکی دادوەری؛ بەڵکو دەیەوێت وەک وەک هێڵی یاسایی و دیپلۆماسی لە دژی حکومەتی ئەردۆغان کەڵکی لێوەربگیرێت.

ئەم پێشهاتە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هاتنە ناوەوەی جیاوازییە پەرەسەندووەکانی نێوان ئەنکەرە و تەلئەبیب بۆ قۆناغێکی نوێ و یاسایی؛ قۆناغێک کە تیایدا کردار و سیاسەتەکانی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە کورد و حەماس زیاتر لە جاران دەخرێتەبەرچاو و جێگای سەرنجی نێودەوڵەتی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG